?>

گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بەهۆی داماوی و ناڕەواییە

گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بەهۆی داماوی و ناڕەواییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە گەمارۆ نوییەکانی ئەمریکا لە دژی 6 کەس و ناوەندێکی ئێران وتی: هەوڵە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆ لە سەر ئێران، درێژەی سیاسەتی شکست خواردووی ترامپ و لە ڕووی داماوییەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی 6 کەس و ناوەندێکی ئێران بە بیانووی بێ بنەمای دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێران هەوڵە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ئێرانی لە درێژەی سیاسەتی شکست خواردووی زیاترین گوشاری ترامپ و لە ڕووی داماوی و ناڕەواییەوە وەسف دەکات و ئیدانەی دەکات.

خەتیب زادە جەختی کرد: ئەو جۆرە بەلارێ بردنەی ڕای گشتی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە خۆی پێشینەی درێژەی لە دەستێوەردان لە وڵاتانی جیاواز بە شێوەی جیاوازی هەیە، بێ بنەما و لە درێژەی فیرودانی ڕای گشتی ئەو وڵاتە لێک دەدرێتەوە.

342/

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*