?>

گەمارۆ درانی «پەنجشیر» لە لایەن تالیبانەوە

گەمارۆ درانی «پەنجشیر» لە لایەن تالیبانەوە

دۆڵی «پەنجشیر»ی ئەفغانستان جارێکی تر لە لایەن تالیبانەوە گەمارۆ درا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوای بێ دەرەنجام بوونی دانوستانەکانی نێوان «ئەحمەد مەسعود» سەرکردەی خۆڕاگریی دۆڵی«پەنجشیر» لەگەڵ تالیبان، ھێزەکانی ئەم تاقمە دۆڵەکەیان گەمارۆ دا.

دوایین ھەواڵەکان لەو ناوچەیەوە دەربڕی بەردەوامیی پێکدادانی نێوان لایەنگرانی «ئەحمەد مەسعود»و ھێزەکانی تالیبانن بۆ دەست گرتن یە سەر «پەنجشیر»دا. لەپاش سەقامگرتنی تالیبان لە کابۆل ، ھێزەکانی ئەم تاقمە گەلێک جار ھێرشیان کردووەتە سەر دۆڵی «پەنجشیر» کە بەرەوڕووی شکست بوونەتەوە.
لە ئێستادا ویلایەتی «پەنجشیر» تاکە ویلایەتێکە کە لەژێر ڕکێفی تالیباندا نییە و زاڵ بوونی ئەم تاقمە بەسەر ئەم ویلایەتەدا گەلێک دژوارەو «ئەحمەد مەسعود» ئەم شوێنە بە ناوچەی ھێمن دەرانێ.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*