?>

گەشتی شاندێکی پەرلەمانیی کۆرۆڤاسی بۆ ئێران

گەشتی شاندێکی پەرلەمانیی کۆرۆڤاسی بۆ ئێران

شاندێکی پەرلەمانیی کۆرۆڤاسی گەییشتە تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، شاندێکی پەرلەمانیی کۆرۆڤاسی بە سەرۆکایەتیی «زلاتکۆ حەسەنبەگویچ» سەرۆکی تاقمی دۆستایەتی لەگەڵ ئێران و چەند کەس لە ئەندامانی ئەم تاقمە ئەمڕۆ ھەینی گەییشتنە تاران.

لەم گەشتەدا کە دوای ١١ ساڵ ئەنجام دەگرێ، تاقمی دۆستایەتی لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی کۆرۆڤاسی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی تاقمی دۆستایەتی لەگەڵ کرۆڤاسی لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دیدارو ھاوکارییە پەرلەمانییەکان بە مەبەستی پشتگریی یاسادانەران لە ھێزمەند کرانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات تاوتوێ دەکەن.

ئەم شاندە ھەروەھا لە کردنەوەی یەکەم کۆنفرانسی بازرگانیی حەڵاڵی ئێران و کۆرۆڤاسی کە سبەینێ شەممە لە تاراندا بەرپا دەکرێت، بەشداری دەکەن.

«پەرویز ئیسماعیلی» باڵوێزی ئێران لە کۆرۆڤاسی لە بارەی ئەم سەردانەوە وتوویەتی: دیپلۆماسیی پەرلەمانی وەکو ھێمایەکی پتەوبوونی پەیوەندیی دۆستانەی ھەردووک نەتەوەکە، پاڵپشتێکی گرینگە بۆ ھێزمەند کران و پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو  وڵات لە ھەموو بوارەکاندا.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*