?>

گیرانی دوو فەرماندەری ئاسایشتیی عێراقی لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکەی سەر ماڵی کازمی

گیرانی دوو فەرماندەری ئاسایشتیی عێراقی لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکەی سەر ماڵی کازمی

کاربەدەستێکی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند: دوو فەرماندەری ئاسایشتی لە پەیوەندی لەگەڵ ھەوڵدان بۆ تیرۆری «مستەفا کازمی» دەستبەسەر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە وتی: «سەباح شبلی» بەڕێوەبەری گشتیی خەباتی دژی تەقەمەنی لە وەزارەتی نێوخۆو ئەفسەرێکی دیکەش لە لایەن لێژنەی تایبەتیی توێژینەوە لە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆری «مستەفا کازمی» سەرۆک وعزیرانی عێراق گیراون.

ئەم کاربەدەستە ئاسایشتییە وتووشیەتی: ھۆی گیرانی ئەوانە لەنێو بردنی بەڵگەکان بەرلە وەرگرتنی پەنجەمۆرو لێکۆڵینەوە لە شوێنی ھێرشەکەی سەر کازمی بووە.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاسایشتی وتبووی ھێزەکانی ئاسایشت سێ کەسیان لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکەی سەر کازمی لە مانگی نوامبەردا قۆڵبەست کردووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*