?>

گۆڕان بڕیاری کشانەوە لە حکومەت دەدات

گۆڕان بڕیاری کشانەوە لە حکومەت دەدات

«هۆشیار عومه‌ر عه‌لی» ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند: جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکەیان کە بەرزترین دەسەڵاتی بڕیاردانە، بڕیاری کشانەوەی بزوتنەوەکەی لە حکومەت داوە، چونکە 80%ی رێککەوتنەکەیان جێبه‌جێ نه‌کراوه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، «هۆشیار عومه‌ر عه‌لی» ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگەیاندووە: هۆکاری کشانەوەیان لە حکومەت ئەوەیە"یه‌کێک له‌ خاڵه‌کان ئه‌وه‌ بوو کە دەبا داهات شه‌فاف کرا بایە کەچی داهات شه‌فاف نه‌کراوه‌، به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌کان که‌ بڕیاربوو دروست نەکرا.

ئاماژەی بەوەش کردوە، "ده‌بوایه‌ په‌رله‌مان به‌هێزبوایه‌ و به‌ ئه‌رکی خۆی هه‌ستایه‌، به‌ڵام په‌رله‌مانیان لاواز کردووه‌، خاڵێکی دیکه‌ رێزگرتن بوو له‌ ئازادییه‌کان نه‌ک ھەر ڕێزی لێنه‌گیراوه‌ به‌ڵکو پێشێلکاری زیاتریش بووە.

«هۆشیار عومه‌ر عه‌لی» ئەوەشی خستوەتەڕو، 80%ی خاڵه‌کان که‌ به‌رنامه‌ی سیاسی ئەوان بووه‌ جێبه‌جێ نه‌کراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ جڤاتی نیشتمانییه‌وه‌ بڕیاری کشانه‌وه‌ دراوه‌ و ماوه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێکردنی و هه‌ڵبژاردنی کاته‌که‌ی.

بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چوار وەزیر لەوانە دارایی و ئابوری، بازرگانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەشداری کابینەی نۆیەمە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*