?>

گوردانەکانی حیزبوڵڵا: یارمەتییەکانی ئێران ھۆکاری سەرکەوتنی عێراقە لە وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی

گوردانەکانی حیزبوڵڵا: یارمەتییەکانی ئێران ھۆکاری سەرکەوتنی عێراقە لە وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی

وتەبێژی گوردانەکانی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر یارمەتییەکانی ئێران نەبایە عێراق لە ئاراستەی وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی سەرکەوتوو نەدەبوو .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد موحیی» وتەبێژی گوردانەکانی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: سەرباری ئەوەی کە گەلی عێراق گەلێکی خەباتکارو خۆڕاگرەو پێملی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی نابێت، بەڵام دەبێ دان بەوەدا بنێین کە لە تەواوی ھەوڵەکانماندا بۆ وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق توشی شکست ھاتین، ھەر بۆیە ئەگەر یارمەتییەکانی ئێران نەبایە، عێراق لە ئاراستەی وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی سەرکەوتوو نەدەبوو.

وتەبێژی گوردانەکانی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی کرد لە بەر پشتگرییەکانی لە عێراق لە شەڕی دژی داعش و وتیشی: لە ئێستادا ھێزەکانی ئەمریکی بێجگە لە کشانەوە لە عێراق ھیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە، چونکو بازنەی خۆڕاگری لە عێراق دا گەلێک بەربڵاوتر بووە، بەم پێیە ئەگەر پێکدادانێک ڕوو بدات حۆڕاگری ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ شکست پێ ھێنان و بەرپەرچ دانەوەو وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق بەکار دێنێ، ھەتا ئەو جێگایەی کە لە دوورترین ناوچەکانی عێراقیش ھیچ نیشانەیەکی ئەمریکییەکان بوونی نەبێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License