بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ئیسفەهان باسی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، ڕەسووڵ موعتەمدی بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ئیسفەهان وێڕای ئاماژە بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی لە ئیسفەهان وتی : فڕۆکەی جەنگیی کاتژمێر دە و سی خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە کاتی فەرمانبەریەتیەکەی تووشی تەگەرەی تەکنیکی بوو و فڕۆکەوان و یاریدەرەری فڕۆکەوانەکە بە پەڕەشووت هاتنە خوارەوە .
بە وتەی بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران فڕۆکەوان و یاریدەرەی فڕوکەوانی ئەو فڕۆکەیە لە کاتی هاتنە خوارەوەیان بە پەڕەشووتی نەجات زەبری گیانییان وێکەوت کە بۆ کاری دەرمانی گواستنیانەوە بۆنەخۆشخانە .
342/