?>

کەنادا شارۆمەندە داعشییەکانی خۆی لە ئەلهەول وەرناگرێتەوە

کەنادا شارۆمەندە داعشییەکانی خۆی لە ئەلهەول وەرناگرێتەوە

بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کەنادا و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن: کەنادا بە بیانووی ئەوەی کە پێوەندی دیپلۆماتیکی لە گەڵ باکووری سووریا نییە، نایەوێت 46 شارۆمەندی داعشی خۆی وەرگرێتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هێزە کوردەکانی سووریا ڕایانگەیاند: نزیکەی 7 هەزار کەس لە ئەندامان و بنەماڵەی گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش لە کەمپی ڕۆژ و ئەلهەول سەقامیان گرتووە و چاوەڕوان دەکرێ 57 وڵاتی جیهان بە مەبەستی لێپرسینەوە ئەم کەسانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

تا ئێستا ژمارەیەکی کەم لە وڵاتەکان، شارۆمەندەکانیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بردۆتە دەرەوە.

بە پێی هەواڵی کاندین پرس، 46 شارۆمەندی کەنادایی ئێستا لەو کەمپە دان و بەرپرسانی کوردی سووریا داوایان لەو وڵاتە کردووە شارۆمەندانی خۆیان لە سووریا ببەنە دەرەوە. لەبەرچاو نەگرتنی خواستی کوردەکان، ناڕەزایی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئەو وڵاتە و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێ کەوتەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش