?>

کەتائیبی حزبوڵڵا لە عێراق ھەڵوەشاندنەوەی باڵی چەکداری خۆی راگەیاند

کەتائیبی حزبوڵڵا لە عێراق ھەڵوەشاندنەوەی باڵی چەکداری خۆی راگەیاند

کەتائیبی حزبوڵڵا لە عێراق ئەمڕۆ لە وەڵامی بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ھەڵوەشاندنەوەی باڵی چەکداری خۆی راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنیی کەتائیب حزبوڵڵا لە تویتێکدا بڵاویکردوەتەوە، "فەرماندەکانی کەتائیب حزبوڵڵا بڕیاریانداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی ھێزی سەرایا بەرگریی مەدەنیی و ھەروەھا راگرتنی سەرجەم چالاکییەکانی ھێزەکە و داخستنی بارەگاکانی".

ئاماژەی بەوەشکردوە، چەکدارانی سەرایا بەرگریی مەدەنیی لەگەڵ چەک و تەقەمەنیان رادەستی دەستەی حەشدی شەعبی کراون و ئەم بڕیارە لە وەڵامی یەکێک لە سەرکردە لایەنە دۆستەکان دراوە کە داوای کردوە، گروپە چەکدارەکان لە عێراق ھەڵبوەشێندرێنەوە.

ھێزی سەرایا بەرگریی مەدەنی لە ساڵی 2014دا بە ئامانجی شەڕی دژ بە رێکخراوی داعش، لەلایەن کەتائیب حزبوڵڵا پێکھێنرا.

دوێنێ ھەینی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ھەڵوەشاندنەوەی لیوای یەومولمەوعود سەربە رەوتی سەدر و داخستنی بارەگاکانی راگەیاند و ئەوەیش وەک نیشاندانی نیازپاکی لە ھەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*