?>

کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا تاوتوێ کرا

کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا تاوتوێ کرا

وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی عێراقی کردووە ئەمڕۆ گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە گەڵ مەسرور بارزانی دیدار و گفتوگۆی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەسرور بارزانی پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد کە سەردانی هەولێری کرد.  

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، لە کۆبوونەوەیاندا جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردن و پابەندبوون بە یاسای بودجەی گشتی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە کراوەتەوە.

لەبارەی تەوەرەکانی کۆبووەنەوەکە لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بنەمای رێز و بەرژوەندیی هاوبەش کراوە. هەروەها جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی ئابووری و ئالوگۆڕی بازرگانی کراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 27-04-2021 مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، نەسروڵڵا رەشنوودی، كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و مەهدی شوشتەری، كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد. 


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License