?>

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدەکان کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدەکان کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی پارتەکان و پێدانی ژمارە بەکاندیدەکان تەواوکراون و لەم قۆناغەدا کشانەوەی کاندیدەکان کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت، لەئێستاشدا ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوامییان هەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کۆمیسیۆن بڕیاریداوە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و کشانەوەی کاندیدەکانیش کاریگەری لەسەر پرۆسەکە نابێت.

باس لەوەشکراوە، تائێستا هیچ کاندیدێک داواکاری کشانەوەی لەهەڵبژاردنەکان پێشکەش نەکردوە و ئامادەکارییەکانیش بۆ تەواوکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەردەوامن.کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی پارتەکان، هاوپەیمانییەکان و پێدانی ژمارە بەکاندیدەکان تەواوکراون و لەقۆناغی داهاتوشدا کارتەکانی دەنگدان ئامادە دەکرێن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*