?>

کۆماری ئیسلامی بووەتە هێزێکی گەورەی ناوچەیی

کۆماری ئیسلامی بووەتە هێزێکی گەورەی ناوچەیی

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی سێشەممە لەسەر گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها ناوچەییەکان لێدوانی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی سێشەممە لەسەر گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها ناوچەییەکان لێدوانی دا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: 42 ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تێپەڕیوە و ئەو کۆمارە هەر ماوە و لە هەموو بوارەکان پێشکەوتنی هەبووە تەنانەت بووەتە هێزێکی گەورەی ناوچەیی کە لە سەر حەسێب دەکرێت.

پێکهێنانی سوپای ئەلکترۆنیکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئاژاوە نانەوە

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: تێلاڤیڤ و واشنتۆن و هاوپەیمانەکانیان ڕایدەگەیێنن کە بۆ ئاژاوەنانەوە و دژایەتی دروست کردن سوپای ئەلکترۆنیکیان پێک هێناوە. هەندێک کەس دەیانەوێت لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وڵات بەرەو تەقینەوە ببەن.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا بە ئاماژە بە گۆرانکارییەکانی ناوچەکە درێژەی دا: گۆڕانکاریی گەورە لە ناوچە دێتە ئاراوە و لوبنان بەشێکی بنەڕەتی لە ئەو ناوچەیەیە و گۆڕانکارییەکان کاریگەری دەکاتە سەری.

نیگەرانی ئیسرائیل و عەرەبستان لە پرسی ناڤۆکی ئێران

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها لە بەشێکی تر لە قسەکانی ئاماژەی کردە سەر پرسی ناڤۆکی ئێران و وتی: نیگەرانی ئاشکرای ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودی لەسەر دۆسیەی ناڤۆکی ئێران زۆر بەرچاوە.

ناوبراو بە بەرز ڕاگرتنی بەرخۆدانی ئێران بەرانبەر هەوڵ و گەمارۆ سەختەکانی دەوڵەتی ترامپ، وتی: ئێران لە ئەم ماوەیەدا سەربەرزی و خۆڕاگریی خۆیی نیشان دا و ترامپیش هەر چاوەڕوانی پێوەندی تەلەفۆنی ئێران مایەوە. ئێران قۆناغێکی ئەستەمی تێپەڕاند.

ئەمریکا و هەوڵ بۆ بووژانەوەی داعش

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: قسەکانی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە چی دیکە بەرپرسایەتی ئەوان پاڵپشتی لە نەوتی سووریا نییە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە هەوڵ دەدەن بۆ بووژانەوەی دووبارەی داعش. کەسێک کە لە ڕابردوودا داعشی شکست دا دیسان دەتوانێت شکستی بدات و هەرجۆرە هەوڵێک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەبێ هێرشبەرانە بێت نەک بەرگریانە.

گەڵاڵەی دانوستانی سەدە و فەلەستین

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە گەڵالەی دانوستانی سەدەش وتی: گەڵاڵەی دانوستانی سەدە لە ئەنجامی بەرخۆدانی نەتەوە و رێبەرەکانی فەلەستین و بەرەی بەرخۆدانەوە خەریکە دواهەناسەکانی لێدەدات. کەسانێک وەکوو دەسەڵاتدارانی سوودان تێدەگەن کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کێشە ئابوورییەکانیان چارەسەر ناکات. ئیسرائیلییەکان پرسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکەیان زۆر گەورە کردووەتەوە.

هۆشداریی بە ئیسرائیل سەبارەت بە هەر جۆرە شەڕێک

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیلی خستە بەردەنگەوە و وتی: تۆ هەر کارێک کە دەتەوێت بیکەی، بیکە و ئێمەش هەر کارێک کە دەمانەوێت دەیکەین. ئێمە بەدوای شەڕەوە نین بەڵام ئەگەر شەڕ دەست پێبکەن دێینە مەیدان.  کەسێک نازانێت شەڕێکی کورت نەبێتە شەڕێکی تەواو و درێژخایەن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش