?>

کۆبوونەوەی ھەڵسوڕاوانی پیشەی گەشتکاریی ئێران و عێراق لە مەشھەددا بەڕێوە چوو

کۆبوونەوەی ھەڵسوڕاوانی پیشەی گەشتکاریی ئێران و عێراق لە مەشھەددا بەڕێوە چوو

بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپوور و گەشتکاری و دەستکاری خۆراسانی ڕەزەوی وتی: کۆبوونەوەی ھاوبەشی ھەڵسوڕاوانی گەشتکاریی ئێران و عێراق بە میوانداریی مەشھەد بەرپا دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید جەواد موسەوی» ڕۆژی چوارشەممە بە ئیرنای ڕاگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە چوارەم و پێنجەمی سەرماوەز بە ئامادە بوونی نوێنەرانی نووسینگەکانی خزمەتگوزاریی گەشتکاری و ھەڵسوڕاوانی پیشەی گەشتکاریی ھەردووک وڵاتی دراوسێ، یاریدەری وەزیری کەلەپوورگەشتکاریی و  پیشەدەستییەکان بۆ بەشی گەشتکاری، پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەوی، نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، نوێنەری کۆنسولخەانەی عێراق لە مەشھەد و بەڕێوەبەرانی ھاوپەیوەند لە مەشھەد بەرپا کرا.

ناوبراو ئامانج لە بەرپاکرانی ئەم دانیشتنەی ئاشنابوونی کەرتی تایبەتی و خاوەن پلەکانی پیشەی گەشتکاری و زیارەتی وڵاتی دراوسێ لەگەڵ بارستاییەکانی ئێران بە تایبەت پارێزگای خۆراسانی ڕەزەویی گەڕاندەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپوور و گەشتکاری و  دەستکاری خۆراسانی ڕەزەویی ئێران وتیشی: مەشھەد وەکو پێتەختی کلتووریی ئێران و سەرزەوینی مەعنەوییەت جێ و شوێنێکی تایبەتیی ھەیەو بوونی گڵکۆی پاکی ئیمامی ھەشتەم(ع) کەش و ھەوای ئەم شارەی بە بۆن و بەرامەی ویلایەت وکەرامەت و بەرەکەت خۆش کردووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*