?>

کۆبوونەوەی شاندەکانی ئێران و تالیبان

کۆبوونەوەی شاندەکانی ئێران و تالیبان

کۆبوونەوەی لێژنەکانی کارگروپی نێوان شاندەکانی ئێران و تالیبان لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەوت لێژنە لە کۆبوونەوەی کارگروپی نێوان شاندەکانی ئێران و تالیبان پێکھاتووە کە داگری لێژنەکانی ڕۆشنبیری، ئابووری، کۆچبەران، سیاسی، ئاسایشتی، سنوورو ئاوو کارەبایە.

«حەسەن کازمیی قومی» نوێنەری ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان و بەھادۆر ئەمینییان یاڵوێزی ئێران لە کابۆل ھاوڕێ لەگەڵ کاربەدەستانی ئابووریی ئێران بەشداری کۆبوونەوەکانن و لە لایەن تالیبانیشەوە وەزیری کشت و کاڵ، وەزیری کۆچبەران، وەزیری ئابووری و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تیای دا بەشدارن.

«حەسەن کازمیی قومی» نوێنەری ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان ھاوڕێ لەگەڵ شتاندێکی سیاسی و ئابووری بەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەوتەیە گەییشتە فڕگەی کابۆل و لە لایەن کاربەدەستانی دەوڵەتی تالیبان لە ئەفغانستاندا پێشوازیی لێ کرا.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*