?>

کۆبوونه‌وه‌ی نێوان «ئیلهام ئه‌حمه‌د»و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا

کۆبوونه‌وه‌ی نێوان «ئیلهام ئه‌حمه‌د»و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای ‏دیموکرات کۆبووەوە و پرسی چارەسەریی قەیرانی سوریایان تاوتوێ کرد.‏

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌، دوێنێ «سێرگی ‏لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، لەگەڵ «ئیلهام ئەحمەد» سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ‏ئه‌نجومه‌نى سوریای دیموکرات لە مۆسکۆ کۆبووەتەوەوهه‌ردووک لا باسیان لە ڕەوشی سوریا و به‌تایبه‌ت ڕەوشی باکووری ‏ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کردووە.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بایەخی تایبەت بە پرسی کاراکردنی ‏چارەسەریی سیاسی لە سوریا لەسەر بنەمای بڕیاری٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ‏نێودەوڵەتیی درا بۆ بەگەڕخستنەوەی لایه‌نى ئابوری و کۆمەڵایەتی و گەڕانەوەی ‏پەنابەران و ئاوارەکان و پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆڤی بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی.‏

ڕوسیا جەختی لە ئامادەیی وڵاته‌که‌شی کردووەتەوە بۆ بەردەوامی دان لە گەیاندنی ‏هاوکارییه‌کانى بۆ سورییەکان، لە پێناو گەڕاندنەوەی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئه‌و ‏وڵاته‌ بەگشتی و هەروەها گەرەنتی کردنی مافە ڕەواکان بۆ هەموو گروپە نەتەوەیی و ‏ئایینییەکان لەو وڵاتەدا.‏

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئاشکراشی کردووه‌، دواى لاڤرۆڤ، ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ میخائیل ‏بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەتەوە و ‏گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی سوریا کردووە.‏

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*