?>

کوژرانی چەند چەکدارێکی «پەکەکە» لە باکووری عێراق

کوژرانی چەند چەکدارێکی «پەکەکە» لە باکووری عێراق

کۆمەڵێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» لە چەند ئۆپراسیۆنێکی ھێزەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  تورکیا لە ھێرشی ھێزەکانی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا «میت» بۆ سەر مۆڵگەی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی «گارا» لە ھەرێمی کوردستان دوو ئەندامی ئەم لایەنە کوژران.

ھێزەکانی میت کۆتایی مانگی ژوئەنیش لە دوو ئۆپراسیۆندا کە بە ھاواھەنگیی سوپای تورکیا ڕاپەڕێندرا ١٠ کەس لە ئەخندامانی پەکەکەی لە ناوچەی گارا کوشت.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیاش ڕایگەیاندووە لە ئۆپراسیۆنێکدا کە بە کەڵک وەرگرتن لە خۆفڕی سەربازی لە ناوچەی «مەتینا» لە باکووری عێراق ئەنجامی داوە، ئەندامێکی پەکەکەی کوشتووە.

ھێرشە نایاساییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر مۆڵگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق لە کاتێکدا بەردەوامە کە بەغدا گەلێک جار ئەم ھێرشانەی ئیدانە کردووەو بە پێشێلکەری سەروەری و دەستەڵاتی عێراقی زانیوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*