?>

کازمی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عیراق کۆبووەوە

کازمی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عیراق کۆبووەوە

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، شەوی رابردوو بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە "هەڕەشە جیدییەکانی تیرۆریستانی داعش" ئەنجامدراوە و بڕیاردراوە بۆشاییە ئەمنییەکان بە هاوبەشی پڕبکرێنەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، شەوی رابردوو "لە بەغدای پایتەخت لەگەڵ فەریق جەمال، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربووین لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەبازی و ئەمنی کە لەلایەن بەڕێز مستەفا کازمییەوە سەرپەرشتی کرا بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی لە حکومەتی فیدراڵی". 

راشیگه‌یاند: "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو هەڕەشە جیددییانەی تیرۆرستانی داعش کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بۆشایی ئەمنی و سەربازییەوە دروستیان کردبوو، بووە هۆی شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەکی لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە و سەربازانی وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی فیدراڵ". 

سەبارەت بەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا دراون، جەبار یاوەر ئاماژەی بەوە کردووە: "بڕیاردرا بە زیاتر چالاککردنی هەماهەنگی و کارە هاوبەشەکانی لیژنە هاوبەش و تیمە هاوبەشەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەرە هاوبەشەکانی نێوانمان، پڕکردنەوە بۆشاییەکان و ئاڵووێرکردنی زانیارییە هەواڵگرییەکان تا رێگربین لە دووبارەبوونەوەی کاری لەو جۆرە و زیاتر پتەوکردنی پشتێنە ئەمنییەکان و زیادکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان".

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License