?>

کازمی ده‌بێته‌ یه‌که‌م سه‌رۆک سه‌ردانی ئێران بکات

کازمی ده‌بێته‌ یه‌که‌م سه‌رۆک سه‌ردانی ئێران بکات

بڕیاره‌ سبەی یه‌کشه‌مە سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی و شاندێکی باڵای حکوومه‌ته‌وه‌ بگاته‌ تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ کۆ ببێته‌وه‌.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گواستیانه‌وه‌: سه‌ردانه‌که‌ی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێکی گه‌وره‌ و باڵای وه‌زاره‌ته‌کان ده‌بێت بۆ ئێران.

به‌مه‌ش کازمی ده‌بێته‌ یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاتان سه‌ردانی ئێران بکات دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی ئێران له‌لایه‌ن ئیبراهیم ڕه‌ئیسییه‌وه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو دوای پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی ئێران سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات و له‌گه‌ڵ بەرپرسان کۆده‌بێته‌وه‌.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License