?>

کاردانەوە بە سەردانی نهێنی وەزیری بەرگری تورکیا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان

کاردانەوە بە سەردانی نهێنی وەزیری بەرگری تورکیا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان، داوای وەڵام دانەوەی جدی بە سەردانی نهێنی وەزیری بەرگری تورکیا لە بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە مەعلوومە، چولی ئەسعەد لەو بارەوە وتی: ئەو سەردانە لە بنکە سەربازییەکان، بە بێ نیشتنەوە لە فڕۆکە فەرمییەکانی بەغدا یا هەولێر، بە واتای بێ ڕێزی بە سەروەریی ئەو وڵاتە و سووکایەتیەکی گەورەیە کە ئەبێ ڕووبەڕووی ببینەوە.

چۆلی ئەسعەد گوتیشی: تورکیا بە هۆی وەڵام نەدانەوەی قایم لەلایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵەوە سەروەریی عێراقی پێشێل کردووە و درێژەی بێدەنگی لەو بارەوە، دەرەنجامی قورسی بەدواوە دەبێت.

شیاوی باسە کە هەندێک مێدیای تورک زمان لە سەردانی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان هەواڵیان دابوو.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License