?>

کاردانەوەی مالیکی بەرامبەر بە دەست درێژکارییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق

کاردانەوەی مالیکی بەرامبەر بە دەست درێژکارییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق بەرامبەر بە زنجیرە دەست درێژکارییەکانی تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە کاردانەوەی پیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا  بەرامبەر بە زنجیرە دەست درێژکارییە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە وتی: دەوڵەتی بەغدا دەبێ ھەرچی خێراتر تەگبیری پێویست بکات بۆ ڕێگرتن لە دووپات بوونەوەی دەست درێژکارییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق.

مالیکی جەختی کرد: بەردەوامیی دەست درێژکارییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق و بە دیاری کراوی ھەرێمی کوردستان و کوژران و بریندار بوونی خەڵکی سڤیل دوابەدوای ئەو دەست درێژکارییانە، زەبرێکی قورس لە پەیوەندییەکانی نێوان ئانکاراو بەغدا دەوەشێنێ.

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ھەروەھا لە کۆتایی دا وێڕای وشداری دانی بەبڕشتانە بە کاربەدەستانی ئانکارا، وتیشی: ئەگەر ھێرش و دەست درێژکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق دووپات بێتەوە، بەغدا بە ھەڵوێستی خۆی دا دەچێتەوەو ھەنگاوی پێویست بۆ پێشگرتن بەم دەست درێژکارییانە ھەڵدەگرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*