?>

کاردانەوەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەرامبەر بە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا

کاردانەوەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەرامبەر بە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای ئیدانەکردنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا، پێی داگرت: خورۆی تیرۆریزم سنوور ناناسێ.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تەقینەوەی تیرۆریستی لە بازاڕی شارۆچکەی «سەدر» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی بەغدای بەتوندی ئیدانە کرد.

«گۆتریش» لە بەیاننامەیەک دا وێڕای سەرەخۆشی کردن لە کەس و کاری قوربانییەکان، دەوڵەت و نەتەوەی عێراق، بۆ بریندارانی ڕووداوەکەش ئاواتی چاک بوونەوەی خواست.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ئەم ھێرشە دڕندانەیە بەرلە جێژنی قوربان وەبیرھێنەرەوەی ئەم بابەتەیە کە خورۆی تیرۆریزم سنوور ناناسێت.

«گۆتریش» لە سەر پێویستیی پەیگەڕ کردن و ڕادەست کردنی ھۆکارانی ئەو تاوانە بە یاساو دەزگای دادەڤانی پێی داگرت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*