?>

کاردانەوەی ئەردوغان لە بارەی ناسێندرانی کابنەی کاتیی تالیبان

کاردانەوەی ئەردوغان لە بارەی ناسێندرانی کابنەی کاتیی تالیبان

سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی دەوڵەتە کاتییە ڕاگەیەندراوەکەی تالیبانەوە بۆێ ڕاپەڕاندنی کاروباری ئەفغانستان ڕایگەیاندووە: ئێمە نازانین ئەم کابینە کاتیە چەندە دەخایەنێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ سەرۆکی کۆماری دیموکراتیکی «کۆنگۆ» لە ئانکارا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیوەست بە ڕاگەیەندرانی دەوڵەتی کاتی لە لایەن تالیبان لە ئەفغانستاندا وتی: ئەرکی ئێمە لە ئێستادا ئەمەیە کە ئەم ڕەوتە بە تەفەڕنجەوە بخەینەژێر چاودێری.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا لە بارەی فڕگەی کابۆلیشەوە وتی: ئەمڕۆکە لە قۆناغێکداین کە ھێشتا لە ڕوانگەی تورکیاوە پێشکەوتنێکی ئەرێنی وەدی نەھاتووە.

دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان کە تاقمی تالیبان ناساندوویەتی لە ئەمڕۆ چوارشەممە کاری خۆی دەست پێ کردووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License