?>

کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بوختانە چەپەڵەکان لە بەیاننامەی خۆیان وتەنی لێژنەی چوار لایەنەی کۆمکاری عەرەب

کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بوختانە چەپەڵەکان لە بەیاننامەی خۆیان وتەنی لێژنەی چوار لایەنەی کۆمکاری عەرەب

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بوختانە چەپەڵەکان لە بەیاننامەی خۆیان وتەنی لێژنەی چوار لایەنەی کۆمکاری عەرەب دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕەت کردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ھەینی وێڕای ئیدانەکردنی بوختانە چەپەڵەکان لە بەیاننامەی خۆیان وتەنی لێژنەی چوار لایەنەی کۆمکاری عەرەب، دەرکرانی وەھا بەیاننامەگەلێکی بە نیشانەی نەبوونی کەمترین تێگەییشتنی وڵاتانی ئەندامی ئەو لێژنەیە لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو دۆخی گشتیی زاڵ بوو بە سەر پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی زانی.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ھاتنەئارای بوختانی چەند پاتەوە بووی لە بارەی خۆ تیگەیاندنی ئێران لە کاروباری وڵاتانی دیکە لە لایەن ئەو وڵاتانەی کە پێشینەی دەستوەردان، ئاڵۆزی چێکردن، بەخێوکردنی تیرۆریستان و بەکرێگیراوان ، شەڕ ھەڵایساندن بە تایبەت لە یەمەن و ناوچە ئاڵۆزەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریفیایان ھەیە، بە ڕەت کراوە زانی و وتی: بوختان کردن بۆ ئێران گرفتی ئەو وڵاتانەی کە بەردەوام خەریکی دەستوەردان و بە ھەند نەگرتنی خەڵکن، چارەسەر ناکات.

«خەتیب زادە» پەرۆشیی سەرەکیی بناغەدانەرانی وەھا بەیاننامەگەلێکی بۆ خزمەتکردنی ئاشکرا بە ڕژێمی زایونی گەڕاندەوەو ئەو چوار وڵاتەشی ڕاسپارد ھەتا لە باتی دەرکردنی بەیاننامەی بێ بایەخ لە سەر دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی خەڵکی چەوساوەی فەلەستین چڕ ببنەوە.

جێگای ئاماژەیە، ئەندامانی بەشداری کۆبوونەوەکەی کۆمکاری عەرەب وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانە ھەمیشەییەکانیان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تارانیان بە خۆیان وتەنی دەستوەردانی تێکدەرانە، بارەبووی حوسییەکان و تاقمە توندڕەوە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار کردووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License