?>

کابینەی هاوپەیمانیی زایۆنیەکان لەبەریەک ھەڵوەشا

کابینەی هاوپەیمانیی زایۆنیەکان لەبەریەک ھەڵوەشا

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنی رێککەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کنێست (پەرلەمان) و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە فەلەستینی داگیرکراو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، هاوپه‌یمانیی ده‌سه‌ڵاتدارله‌ کابینه‌ی ڕژێمی زایۆنی ئەم دواییانە دوای کشانەوەی چەند کەس لە ئەندامانی کێنیسێت ،زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی خۆی له‌ده‌ستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتز، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل شەوی دووشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا ڕایانگەیاند کە نەفتالی بێنت و یائیر لاپید دوای ئەوەی ھەمو رێگاکان بۆ سەقامگیرکردنی ئەم ھاوپەیمانیە تاقی کرانەوە ، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی حەوتەی داھاتوو پرۆژەیەک بۆ ھەڵوەشانی کێنیسێت بخرێتەڕوو .

هەروەها تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنی بڵاویکردەوە کە بینێت و لاپید رێککەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کنێست و دانانی لاپید بۆ سەرۆک وەزیران.

ئەمە پێنجەمین هەڵبژاردن دەبێت لە فەلەستینی داگیرکراو لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا. بڕیارە 25ی تشرینی یەکەم (3ی تشرینی دووەم) هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*