?>

ژەنەڕاڵ مەکێنزی: ئه‌مه‌ریکا نیازی کشاندنەوەی هێزەکانی لە عێراق نییە

ژەنەڕاڵ مەکێنزی: ئه‌مه‌ریکا نیازی کشاندنەوەی هێزەکانی لە عێراق نییە

رژەنەڕاڵ کێنێت مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا دووپاتیکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان نیازی کشاندنەوەی هێزەکانی لە عێراق نییە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە کاتێکدا ئەمەریکا بڕیاری داوە تەواوی هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، بەڵام جەخت لەسەر مانەوەی هێزەکانی لە عێراق دەکاتەوە.

ژەنەڕاڵ مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، "لەسەر داوای حکومەتی عێراق، هێزەکانیان لەو وڵاتەدان، شەڕی داعشیش کۆتایی نەهاتووە، بە هاوکاری هاوپەیمانان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن".

دەربارەی داهاتووی هێزەکانیشییان لە عێراق، مەکێنزی دووپاتیکردەوە، گفتوگۆی ستراتیجی بەغدا و واشنتن، چارەنووسی ئەو هێزانە دیاریدەکات، لە هەمان کاتدا گوتی: "لەو باوەڕەدا نییە، بەم زووانە عێراق بەجێبێڵین".

ئەم لێدوانانەی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی عێراق کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراقی پەسەند کردووە  و لە ماوەی رابردووش دا ھاوکات لە گەڵ بەرزبوونەوەی پەلاماری سەر ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراق ،  بە جاران بەرپرسانی ئەمریکی باسی کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراقیان کردووە . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License