?>

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا بۆ ٢٩ کەس ھەڵکشا

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا بۆ ٢٩ کەس ھەڵکشا

سەرچاوە عێراقییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدایان کرد بۆ ٢٩ کەس.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوە لە  شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا، ٢٩ کەس کوژران و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.

کەناڵی تەلەگرامی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراقیش وای بڵاو کردووەتەوە کە ئەم تەقینەوەیە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە بازاڕی «وەحیلات»ی   شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا ڕووی داوە.

«کەناڵی «سابرین نیوز»ی عێراقیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەستەیەکی تەقینەوە لەم بازاڕەدا تەقیوەتەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*