?>

ژماری کوژراوانی باھۆزی ئایدا لە ئەمریکا گەیشتە 61 کەس

ژماری کوژراوانی باھۆزی ئایدا لە ئەمریکا گەیشتە 61 کەس

بارینە بە خوڕەکانی سەرچاوەگرتوو لە فەرتەنەی ئایدا هەتا ئێستاکە لە هەشت ئیالەتی ئەمریکا بووەتە هۆی مردنی شەست ویەک کەس.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە حەوتەی ڕابردوودا شایەتی سیڵاو و بارینی بەخۆڕولافاوئاسای سەرچاوەگرتوو لە فەرتەنەی ئایدا بوو کە هەتا ئێستاکە تەنیا لە ناوچەی باکووریی  چل وپێنج کەسی کوشتووە ولە هەشت ئیالەتی ئەمریکا بە گشتیی  ژماری تیاچووان گەیشتووە بە شەست ویەک کەس.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕودانی نۆباهۆز لە نیۆجیرسی ، پەنسیلوانیا و مریلەند ، پشتڕاست  کراوە، سێزدە کەس تەنیا لە شاری نیۆیۆرک مردوون ولە نیۆجیرسیش لانیکەم ٢٥ کەس مردوون وشەش کەسیش بێ سەر وشوێن ڕاپۆرت کراوە.

لەگەڵ توند بوونی دۆخی فریاکەوتن جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆخی نائاسایی لە نیۆیۆرک ونیۆ جیرسی بە هۆی فەرتەنە پشت ڕاست کردەوە.

باھۆزی ئایدا لە ئاخر وئۆخری شەوی چوارشەممە بە کاتیی خۆجیی بووەتە هۆی ھەستانی سیڵاو ی لەناکاو و کێشە لە هاتووچوو لە بەش گەلێک لە ئەمریکا لەوان نیۆیۆرک ونیۆجێرسی.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License