?>

ڕەییسی: بایکۆتەکان ھیچ بەرتەسکییەکیان بە سەر ئێراندا نەسەپاندووە

ڕەییسی: بایکۆتەکان ھیچ بەرتەسکییەکیان بە سەر ئێراندا نەسەپاندووە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: بە پشتبەستن بە جوڵانەوەی جیھادی ڕێگای دەربازبوون لە بایکۆتەکانمان گرتووەتە بەرو ڕێگامان بە دروست بوونی بەرتەسکی نەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ ھەینی لە نێو ئاپۆڕەی جەماوەریی شانەکانی جیھادو پێشکەوتن لە تاران دا بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەردەوام جەخت لە ھەنگاوی جیھادی دەکەنەوە، وتیشی: ئەگەر ئێمە توانیمان ڕێگای دەربازبوون لە بایکۆتەکان پێ و شوێن بگرین، جوڵانەوەکەمان جیھادی بووە.

ڕەییسی لە بەشێکی تری وتەکانی دا وتی: ئەمریکییەکان بۆخۆیان ڕایانگەیاندووە کە لە ئەوپەڕی گوشاردا شکستیان ھێناوە، واتای ئەم قسەیە ئەمەیە کە شۆڕشی ئیسلامی ڕێگای سەرکەوتن و پێشکەوتن تێپەڕ دەکات و ئەمریکا ڕێگا لاوازی و ئاوا بوون.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە دەبێ بایکۆتەکان پوچەڵ بکرێنەوە، وتیشی: پێم سەیرە ئەمریکییەکان لە لایەکەوە ڕادەگەیەنن کە ئامادەی ڕێککەوتنین لەگەڵ ئێرانداو کەچی لە لایەکی ترەوە پێڕستی بایکۆتەکان درێژتر دەکەنەوە.

ڕەییسی وتیشی: ئەوەی کە دەڵێین متمانەمان بە ئەمریکا نییە، دنیا دەبێ حەقمان بداتێ کە متمانە بەوانە ناکەین، ئەوانە پەیمان شکێنن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە، ڕۆڵی جیھادی بنیاتنانەوە لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز بووژاندنەوەی ھیوا لە دڵی چەوساوەو بەشحوراوان، بێ ھیواکردنی دوژمنان بە داھێنان و دەستپێشخەریی خۆیان لە شارو گوندەکان بە ناوی شۆڕشەوە بوو کە دیارە ئەمەش گەلێک گرینگە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*