?>

ڕێکخستنی کۆڵبەرەکان یەکمایەتی دەوڵەتی دوازدەیەمە

ڕێکخستنی کۆڵبەرەکان یەکمایەتی دەوڵەتی دوازدەیەمە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پرسی کۆڵبەری لە ئەو پرسانەیە کە دەوڵەتی دوازدەیەم بۆ ڕێکخستنی پەسەندکراوی هەبووە و ئەمڕۆش شوێنگیریی دەکرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیسحاق جەهانگیری سەرلەبەیانی شەممە لە کاتی گەییشتنی بۆ فڕۆکەخانەی سنە ڕایگەیاند: یەکێک لە ئەو بابەتانە کە بیری ئێمەی بە خۆوە خەریک کردووە پرسی کۆڵبەرییە و پێشتریش دەوڵەت لە ئەو پێوەندییەدا پەسەندکراوێی هەبوو و ئەمرۆ ڕاپۆرتێکی تەواو لەسەر ئاستی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەندکراوە دەدەین.

ناوبراو زیادی کرد: لە سنوورەکانی کوردستان بەرنامەی زۆرمان بۆ گەشەی بازرگانی هەیە کە ئەبێ ژێربینای سنوورییەکەی ئامادە ببێت.

ناوبراو وتیشی: بەرنامەی گرینگمان بۆ گەشەی پارێزگای کوردستان لە بواری پێترۆکیمیایی، ئاسن و کارخانەی تایەسازی پێش بینی کردووە کە بەشێکی دەستیپێکردووە بەڵام تا ڕادەیەک هێواش چووەتە پێشەوە و ئەو بابەتە لە ئەم سەفەرەدا شوێنگیری دەکرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش