?>

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە دیداری سەرۆکی تورکمەنستان : قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان تەواو لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە دیداری سەرۆکی تورکمەنستان : قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان تەواو لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی لە میانی دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکمەنستان ڕایگەیاند: قووڵتر بوونەوەی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، "ئایەتوڵڵا خامنەیی"، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ سەردار بەردی محەمەدۆف ، سەرۆکی تورکمانستان و شاندی یاوەری،  فراوانکردن و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی بە تەواوی لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات دا  زانی و فەرمووی : سیاسەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریتییە لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەم سیاسەتە تەواو دروستە.

 بەڕێزیان بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەی کە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان پەیوەستە بە ئیرادەی جددی دوو وڵات بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان، فەرمووی : بێگومان پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئێران و تورکمانستان لە ناوچەکە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا نەیاری خۆی ھەیە، بەڵام دەبێ بەسەر کۆسپ و تەگەرەکان دا سەرکەوین .

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی  ئیسلامی جه‌ختی کردەوە : ده‌بێ کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی هاوکاری نێوان دوو وڵات چالاکیی جددی بێت و ڕێککه‌وتنه‌کان به‌ به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بە ئەنجام بگەن .

لە میانی دیدارەکەدا کە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانیش ئامادەی بوو، سەردار بەردی محەمەدۆف سەرۆکی تورکمانستان وتی: ئەولەویەتی حکومەتی تورکمانستان فراوانکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ دراوسێکان و هەوڵ دەدەین پەیوەندی باش لە نێوان هەردوو وڵات دروست بکەین .

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*