?>

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئه‌مڕۆ ناحەزانی ئێران و ئیسلام پشت به‌ شه‌ڕی نه‌رم ده‌به‌ستن

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئه‌مڕۆ ناحەزانی ئێران و ئیسلام پشت به‌ شه‌ڕی نه‌رم ده‌به‌ستن

ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمووی : ئه‌مڕۆ پشت بەستنی ناحەزانی ئێران و ئیسلام بە شەڕی نەرمە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە دیداری کارگێڕانی کۆنگرەی نیشتمانیی شەھیدانی عەشایەر لە شوێنی بەڕێوەچوونی ئەم جڤینە  لە شاری کورد لە پارێزگەی چوار مەحاڵ و بەختیاریی  فەرمووی : ئه‌مڕۆ پشت بەستنی ناحەزانی ئێران و ئیسلام بە شەڕی نەرمە  کەاوتە ھەموو تاکەکانی گەل لەوان عەشایەر پێویستیان بە کاروبار و بەرھەمی فەرھەنگیی ھەیە ھەڵبەت لە کاری فەرھەنگیی دا وەکوو بەرھەمھێنانی فیلم و کتێب دەبێ کاردانەوە و کارتێکەریی بەرھەمەکان سەرنجی پێ بدرێ . 

ڕێبەری مەزنی شۆڕش بە ئاماژە بە خۆڕاگریی عەشاریەری رەوەند لە بەرامبەر هەوڵە  بێ ئەژمارەکانی بیانیەکان بە درێژایی دوو سێ سەدەی رابردوو جەختی کردەوە :  مەبەست لەم هەوڵانە ناچارکردنی عەشایەر بوو بە خیانەتکردن لە وڵات و کردارەکانی وەک جیاکردنەوە و شەڕی ناوخۆ کە هەرگیز سەرکەوتوو نەبوون،کەواتە عەشایەری ئێران لە دڵسۆزترین چینەکانی میللەتن.

بەڕێزیان قوربانیدانی عەشایەر لە  سەردەمی شۆڕش و بەرگریی پیرۆزی بە نمونەی دیکەی  ئەمەگناسیی ئەوان زانی  و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھۆکاری  سەرەکیی یەکڕیزی و پێشکەوتن و فیداکاریی خەڵک بە عەشایەریشەوە  فاکتەری "ئایین" بووە کە ئیمام خومەینی(رە) بە سوود وەرگرتن لەو پاژە گرنگە ، شۆڕشی سەرخست و دوای شۆڕیش لە ھەمبەر پشتیوانیی بیانی و حکومەتە کۆنەپەرستەکان لە سەدام ، بە مەبەستی لە پێخستنی شۆڕش ، بووە ھۆی پارێزراویی و مانەوەی وڵات .   

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*