?>

ڕۆحانی: دادگەری لە گرینگترین ئامانجەکانی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە

ڕۆحانی: دادگەری لە گرینگترین ئامانجەکانی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: دادگەری لە گرینگترین ئامانجەکانی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: دادگەری لە گرینگترین ئامانجەکانی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو دەبێ ھەموو ھەوڵ و بەرنامە داڕشتنێگ لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئەم ئامانجە مەزن و گرینگە بەردەوام بێت.

ڕۆحانی، ڕۆژی دووشەممە لە سەرەتای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ھەر سێ ھێزەکە وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی شەوەکانی قەدر و ھەلی سودوەرگرتن لە فەیزە مەعنەوییەکانی ئەم شەوانە بۆ جوڵانەوە لە ئاراستەی چاکسازی و ڕزگاری، ھیوای خواست کە ئوممەتی ئیسلامی بە تایبەت جەماوەری بڕواداری ئێران وەک جاری جاران سود لە بەرەکەتەکانی ئەم شەوە ئازیزانە قەدر ببینن.

ڕۆحانی ھەروەھا وێڕای ئاماژەکردن بە شەوی شەھید بوونی دڵتەزێن و مەزڵومانەی مەولای پارێزکاران ئیمامی عەلی(ع) وتی: ھەمووان دەبێ تێبکۆشین کە وەکوو ئەویندارو شوێنکەوتووی ئەو ئیمامە پاکە لە ڕێگایەکی ڕاستەقینەدا ھەنگاو ھەڵبگرین.

ڕۆحانی ھەروەھا ئیمامی عەلی(ع)ی بە شەھیدی ڕێبازی دادگەری ناو بردو وتیشی:دەبێ ھەموو ھەوڵ و بەرنامەداڕشتنێگ لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئەم ئامانجە مەزن و گرینگە بەردەوام بکرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License