?>

ڕوودانی دوو تەقینەوەی گەورە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا

ڕوودانی دوو تەقینەوەی گەورە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا

سەرچاوەکانی سوریا وایان بڵاو کردووەتەوە کە، لە ناوچەی «ئەلفوعە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی «ئیدلەب» تەقینەوەیەکی دڵتەزێن لە ھەمارێکی چەکەمەنی ڕووی داوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوابەدوای تەقینەوەیەکی دڵتەزێن لە ڕۆژی دووشەممە، دو بەکرێگیراوی سەربە تورکیاو ئافرەتێکیش کە لە گردوپەڕی ھەماری چەکەمەنییەکە بووە، کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ھەمارە چەکەمەنیە ھەی ناقمە بەکرێگیراوەکانی سەربە تورکیا بووە.

ھەمارە کە لە پاڵ ئوردوگایەک دا ھەڵکەوتووە و شەش کەس لەو ژن و منداڵانەش کە دانیشتووی ئوردوگاکە بوونە لە ئەنجامی تەقینەوەکە بریندار بوونە.

ماڵپەڕی سەربە گروپی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ھی نەیارانی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم تەقینەوەیەدا وای بۆ چووە کە ڕووداوەکە دەرەنجامی ھێرشێکی ئاسمانی بووبێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License