?>

ڕفێندرانی دە مامۆستا لە حەسەکەی سووریا لە لایەن ھێزەکانی سەربە ئەمریکا

ڕفێندرانی دە مامۆستا لە حەسەکەی سووریا لە لایەن ھێزەکانی سەربە ئەمریکا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕفێندرانی دە مامۆستایان کردووە لە شاری حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لە لایەن ھێزەکانی پشتبەستوو بە ئەمریکا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، وێڕای ھەڵکوتانە سەر کۆمەڵێک لە گەڕەکەکانی شاری حەسەکە، دە مامۆستایان بە بیانووی ئەمەی کە  بە گوێرەی شێوازو بەرنامەکانی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی دەوڵەتی سووریا وانە دەڵێنەوە، ڕاپێچ کرد.

حەوتەی ڕابردووش ھەر ھێزەکانی سووریا دیموکرات وێڕای پەلاماردانی شاری «عەمودا» و شارۆچکەی «ڕەمیلان» لە پارێزگای حەسەکە ٨ مامۆستایان قۆڵبەست کردو ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار.

لەشکریانی ئەمریکی و ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت لە مێژە بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا مۆڵ دراون و جیا لە تاڵان کردنی نەوت و سامانی ئەم وڵاتە دژی دانیشتووانی ئەم ناوچانەش ھەڵس و کەوت دەکەن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش