?>

ڕاگەیەندرانی دوایین مۆڵەتی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق

ڕاگەیەندرانی دوایین مۆڵەتی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق

سەرکردایەتیی ھاوبەشی سوپای عێراق باسی دوایین مۆڵەتی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لەو وڵاتەی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق ڕایگەیاند: لێژنەی ھاوبەشی عێراق و ئەمریکا بە پێی دەرەنجامی وتووێژی ستراتژیی نێوان ھەردووک وڵات، دوایین مۆڵەتی دیاری کراو بۆ ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقی ٣١ی ژانویە ڕاگەیاندووە.

خەفاجی وتیشی: دوابەدوای ئەو ڕێککەوتنە ژمارەیەکی زۆر لە ھێزەکانی ئەمریکی دەستیان کردووە بە کشانەوە لە عێراق.

وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق وتیشی: ئەمریکییەکان لە عێراق دا سەربازگەو یان بنکەی سەربازییان نییە بەشێکی زۆر کەم لە بنکەی «عەینولئەسەد» نەبێ کە ئەویش لە ئێستادا لەژێر فەرمانی سوپای عێراق دا بەڕێوە دەچێت و ھەروەھا بنکەی «حەریر» کە بەشی ھەرە زۆری لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License