?>

ڕاپێچ کرانی سەدان کەس لە ئەندامانی داعش لە ئەفغانستان

ڕاپێچ کرانی سەدان کەس لە ئەندامانی داعش لە ئەفغانستان

ھێزەکانی تاقمی تالیبان ٦٠٠ کەس لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان قۆڵبەست کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  ڕێکخراوەی ھەواڵگریی دەوڵەتی کاتیی تالیبانی ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ڕاگەیاندنی ڕاپێچ کردنی سەدان کەس لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی تالیبان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند، ھەڵمەتی ڕاپێچ کردنی ئەندامانی دیکەی ئەم تاقمە ھەروا بەردەوامە.

لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی دەوڵەتی کاتیی تالیبانی ئەفغانستاندا ھاتووە: ھەڵاتنی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە بەندیخانەکان بەرلە دەستەڵات گرتنی تالیبان بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی بشێوی.

تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین ھێرش و تەقاندنەوەی تیرۆریستیی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان، لەوانە کابۆل، نەنگەرھارو قەندوز ئەنجام داوە کە لە میانەی دا سەدان کەس کوژران و یان بریندار بوون.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*