?>

چین تا ساڵی 2030 نموونە خاکی مەریخ بۆ زەوین دێنێت

چین تا ساڵی 2030 نموونە خاکی مەریخ بۆ زەوین دێنێت

چین بڕیاری داوە تا ساڵی 2030 خاکی مەریخ کۆ بکاتەوە و بۆ زەوینی بنێرێت. هەروەها ئەم وڵاتە بڕیاری داوە ئەرکی گەڕۆکێکی بچووک ئەنجام بدات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ئیسپوتنیک، شو هونگلیانگ وتەبێژی ڕێکخراوەی بۆشایی چین وتی: ئەم وڵاتە دەیەوێ تا ساڵی 2030زایینی چەند ئەرکی فەزایی بەڕێوە ببات.

ئەو وتیشی: بڕیارە لە بواری دۆزینەوە و ناساندنی نموونەیەک هەسارە لە نزیکی زەوین چالاکی بکات و هەروەها ئەرکێک بۆ پەڕینەوە لە سەرووی هەسارەکانەوە تا ساڵی 2025ی زایینی بەڕێوە ببات.

هەروەها ڕاشیگەیاند: ئەو وڵاتە دەیەوێ نموونەیەک لە خاکی مەریخ تا ساڵی 2030 کۆ بکاتەوە و بۆ زەوینی بهێنێ.

بە پێی وتەی وتەبێژی ڕێکخراوەی بۆشایی چین ئەم وڵاتە هەوڵ ئەدات هەندێ گەڵاڵە و پرۆژەی گەورەی زانستی بە مەبەستی گەشەی بەشی بۆشایی بەڕێوە ببات.

342/

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*