سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى رووسیا جەختیان کردە سەر فراونتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان موسکۆ و هەولێر لە هەموو بوارێکدا.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، نێچیرڤان بارزانى و ماکسیم ماکسیمۆڤ، باڵیۆزى ڕوسیا لە عێراق كۆبوونهوه.
هەر دوولایەن جەختیان لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکان و سەردانى زیاترى شاندەکانى هەردوولا كردووه و هاوڕابوون کە پەیوەندییەکانى هەولێر ـ مۆسکۆ بە تەنیا لە بوارى هاریکاریى وزەدا نەمێننەوە و فراونتر و هەمەلایەن بکرێن.
نێچیرڤان بارزانی و ماکسیم ماکسیمۆڤ جەختیان کرد لە هەردوو بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازیدا هاوکاری زیاتر بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەردوولاوە هەنگاوى کردەیى بنرێن و نوێنەرانى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە شاندەکانى عێراقدا بۆ ڕووسیا بکەن.