وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەر چەشنە پەیوەندییەکی ئێران بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێری ڕەتکردەوە.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لە کاردانەوە بە هەواڵەکان سەبارەت بە ڕووداوی شەوی ڕابردووی هەولێر و هەندێ دەنگۆی گوماناوی سەبارەت بەو هێرشە، وتی: بە توندی ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و هەوڵی گوماناوای بۆ پەیوەندی دانی ئێران بەم ڕووداوە ئیدانە دەکەین.
خەتیب زادە جەختی کرد: ئێران ، پاوەجێی و ئاسایشی عێراق وەک داوسێیەکی سەرەکی بە گرینگ دەزانێ و هەر چەشنە کردەوەیەک بۆ تێکدانی ئارامی لەم وڵاتە ڕەتدەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گوماناوی وەسف کردنی ئەم کردەوە رایگەیاند کە ئێران هیچ پەیوەندیەکی بەو هێرشەوە نییە.