?>

پەیامی سەرەخۆشیی نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق دا بە بۆنەی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی «ئیمام حسەین(ع)»ی شاری ناسریە

پەیامی سەرەخۆشیی نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق دا بە بۆنەی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی «ئیمام حسەین(ع)»ی شاری ناسریە

نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق لە پەیامێکدا گیان سپاردنی دەیان کەسی نەخۆشانی لە ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی «ئیمام حسەین(ع)»ی شاری ناسریە لە گەلی عێراق و کەس و کاری قوربانییەکان سەرەخۆشیی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حوججەتولئیسلام وەلموسلمین سەیید موجتەبا حسەینی نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق لەم پەیامەی دا لەگەڵ گەلی عێراق و بەتایبەت بنەماڵەی قوربانییەکان ھاودەردیی دەربڕی.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین سەیید موجتەبا حسەینی لە پەیامەکەی دا ئاماژەی کردووەتە خەبات و خۆڕاگریی جەماوەری ناسریەش لە پاکتاوکردنی خاکی ئەم وڵاتە لە بوونی داعشییەکان و ھەروەھا مێژووی ڕاپەڕینیان دژی حیزبی بەعس.

بە پێی دوایین ھەڵسەنگاندنەکان سەرچاوە نەخۆشخانەییەکانی پارێزگای زیقاڕی عێراق ڕایانگەیاندووە، ڕێژەو ژماری کوژراوانی ئاگرکەوتنەوەکەی بینای تایبەتی نەخۆشە کۆرۆناییەکان لە نەخۆشخانەی «ئیمام حسەین(ع)»ی شاری ناسریە بۆ ١٢٤ کەس ھەڵکشاوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*