?>

پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق لەمەڕ ھێرشە موشەکییەکانی سەر شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان

پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق لەمەڕ ھێرشە موشەکییەکانی سەر شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا ھێرشەموشەکییەکانی سەر شاری ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستانی ئیدانەکردو بە شەڕو پێکدادانی نێوان دەوڵەتی ئەم وڵاتەو تیرۆریست و لە یاسا دەرچووان زانی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ، «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامێکی لەبارەى هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوەو تیای دا ڕایگەیاند: بە ئامانج گرتنی هەولێر کە قوربانی لێکەوتەوە، بارگرژییەکی ترسناک و کردەیەکی تیرۆریستی و تاوانکارانەیە دژ بە هەوڵە نیشتمانییەکان لەئاراستەی پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتیی هاووڵاتیان.

سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامەکەیدا جەختی لەوەش کردەوە کە، هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە، جگە لە بەھێزکردنی ھەوڵەکانمان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و ئەو ھەوڵە نەزوکانەی کە دەیانەوێت وڵات نوقمی ئاژاوە بکەن.

«بەرھەم ساڵح» ڕاشیگەیاندووە:  ئەمە شەڕو پێکدادانی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە لەگەڵ تیرۆریست و لە یاسا دەرچووان.

سه‌عات ٩ و ٣٠ خوله‌کی شه‌وی دووشه‌ممە لە سەر سێ شەممە چه‌ند مووشه‌کێک ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێری ھەرێمی کوردستان و ده‌وروبه‌ری کران کە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەی ھەولێر،شارۆچکەی نازسیتی، گەڕەکەکانی بەختیاری، وەزیران و مەیدانی ئاژەڵان، گردوپەڕی کۆنسولخانەکانی ئەمریکاو چین لە ھەولێر ئەو شوێنانەن کە موشەکەکانیان تێ گیراوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش