ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: لە شانازییەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئەوەیە کە توانیویەتی نیشانەی " ڕۆڵگێڕان لە پرسە سەرەکییەکان" لە بەرۆکی گەنجانی وڵات بدات.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ پەنجاو پێنجەمین کۆبوونەوەی سەندیکای ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی خوێندکاران لە ئەورووپا، جەختیان کردە سەر ڕۆڵی گەنجان لە شۆڕشی ئیسلامی.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەری ئێران :
بسم الله الرحمن الرحیم
خوێندکارانی ئازیز
هەر ڕۆژێک کە تێپەڕ ئەبێت گرینگایەتی ڕۆڵی گەنجان لە پێشخستنی وڵات و دەستەبەریی داهاتوو زیاتر دەردەکەوێت. بەڵای گشتگیری کۆڕۆناش جارێکی دیکە ئەمەی سەلماند.
ئەنگێزە و هەوڵ و هیوای تامەزرۆیانەی گەنجانیش لەم ڕەوتەشدا وەک زۆربەی پرسەکانی وڵات، بووە پێشەنگی سەرکەوتنە زانستی و کردەییەکان.
ئەمە یەکێک لە سەرەکیترین شانازییەکانی شۆڕشی ئیسلامیە کە توانیویەتی نیشانەی " ڕۆڵگێران لە پرسە سەرەکییەکانی لە بەرۆکی گەنجانی هێژای وڵات داوە.
لە ئێوە خوێندکارن چاوەڕۆان دەکرێت کە لەم دەرفەتەی لە بەردەستتاندایە خۆتان بە زانست و دین و ئەخلاق تەیار بکەن و ئامادەی ڕۆڵگێران بن و یەکێتی ئەنجومەنە ئیسلامییەکان لەمبارەوە ئەرکی قورسترە و هەڵبەت مایەی شانازی.