?>

پەرەسەندنی ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە بواری وزە

پەرەسەندنی ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە بواری وزە

باڵوێزی ئێران لە بەغدا باسی سەردانی وەزیری کارەبای عێراق بۆ تارانی کردووە لە ئاراستەی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری وزەو خێرابوونەوەی ڕەوتی بژاردنی قەرزەکانی ئێران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە سەردانەکەی داھاتووی وەزیری کارەبای عێراق بۆ تاران نووسی: سەردانەکەی بەم زووانەی ڕێزدار «ماجید حەنتوش» وەزیری ھێژای کارەبای عێراق بۆ تاران لە ئاراستەی بەردەوامیی ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری وزەو خێرابوونەوەی ڕەوتی بژاردنی قەرزەکانی ئێران ئەنجام دەگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراقیش بەرلەمە وێڕای ڕاگەیاندنی سەردانی وەزیری کارەبای ئەم وڵاتە بۆ ئێران، جەختی لەوە کرد بووەوە کە لە ڕەوتی ئەو سەردانەدا ڕێککەوتنی تازە لە نێوان دو وڵات لە بواری وزە دەکرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License