?>

پەرەسەندنی لەسەدا ٩٠ی ناردەمەنی بۆ سووریا

پەرەسەندنی لەسەدا ٩٠ی ناردەمەنی بۆ سووریا

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و سووریا ھەواڵی بەرز بوونەوەی لەسەدا ٩٠ ی ناردەی ئەم وڵاتە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «کەیوان کاشفی» سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە بەرز کرانەوەی ڕێژەی ھەناردە کردن بۆ سووریا لە ئەمساڵ دا، وتیشی: ڕادەی ھەناردەکردن لە چاو ھەر ئەم کاتە لە ساڵی ڕابردوو ٨٤ ملوێن دۆلار ناردەمەنی بووە، کە لە سەدا ٩٠ ھەڵکشاوە.

بە قسەی «کاشفی» زۆربەی کەل و پەلە ناردراوەکان لە ئێرانەوە بۆ سووریا پەیوەستن بە پیشەسازیی ئەندازیاری، خۆراک و داوودەرمان بووە.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران لە نۆ مانگی ئەمساڵ دا بە تێکڕایی ٣٥ ملیارد دۆلار ھەناردەی بۆ وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ھەبووە، وتیشی: سووریا لە ڕیزی وڵاتانێک بووە کە ئێران کەل و پەلی بۆ ڕەوانە کردووە.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و سووریا ھەروەھا تیشکی خستەسەر وەڕێ خرانی مەکۆی بازرگانیی ئێرانییەکان لە دیمەشق لە لایەن ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی ئێران، ئەم ناوەندەی بۆ ھۆکارێک زانی بۆ بەدی ھێنانی ئاسانکاریی بازرگانی لە نێوان ھەردووک وڵاتەکەدا.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*