?>

پێش لە گفتوگۆی دیپلۆماتیک هەنگاوی زیاتر بەرانبەر ئێران هەڵناگرین

پێش لە گفتوگۆی دیپلۆماتیک هەنگاوی زیاتر بەرانبەر ئێران هەڵناگرین

وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا وتی: واشنتۆن بەرنامەیەکی بۆ ئەنجامی هەوڵی زیاتر بەرانبەر ئێران، پێش لە گفتوگۆی دیپلۆماتیک نییە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ڕاشاتودەی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا وتی کە ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئێران، هەنگاوی زیاتر هەڵناگرێت.

جێن ساکی لە فڕۆکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بایدن پێی دەچووە میشیگان بە ڕۆژنامەڤانەکانی وت: واشنتنۆ نایەوێت پێش لە ئەنجامی گفتوگۆی دیپلۆماتیک هەنگاوی زیاتر بەرانبەر ئێران هەڵبگرێت.

ناوبراو لە هەمان کاتدا زیادی کرد کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەر گفتوگۆی دیپلۆماتیک لەگەڵ ئێران جەختی هەیە.

کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە پێشنیاری ئەورووپا بۆ ناوبژیوانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانی قبووڵ کردووە.

ئەمە لە حاڵێكدایە کە جۆبایدن لە لێدوان لە کۆنفڕانسی ئاسایشی مۆنیخ لە زەروورەتی هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ ئەورووپا و هاوپەیمانەکانی خۆی لەوبارەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئامادەیە تا سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لەگەڵ گرووپی 5+1 هاوکاری بکات.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش