?>

پێشوازیی فەرمیی رەییسی لە سەرۆکی کازاخستان

پێشوازیی فەرمیی رەییسی لە سەرۆکی کازاخستان

ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هاوشانە کازاخستانییەکەی لە کۆگەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدابادی تاران بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، دیدارلەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندەکانی باڵای دوو وڵات و واژۆکردنی چەند بەڵگەنامەی هاوکاری و یاداشتنامە لە بەرنامەکانی سەردانی یەک ڕۆژەی سەرۆک کۆماری کازاخستان بۆ تاران دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی بنکەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ (یەکشەممە) سەرۆک کۆماری ئێران، سەید ئیبراهیم ڕەییسی، لە کۆگەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعداباد بەفەرمی پێشوازیی لە قاسم ژومارت تۆکایەف سەرۆکی کازاخستان کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، دوای ئەوەی سروودی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کازاخستان لێدرا، سەرۆکەکانی دوو وڵات سەردانی یەکەی ڕێوڕەسمەکەیان کرد و دواتر شاندەکانی باڵای یاوەریان بە یەکتر ناساند . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*