?>

پێشنیاری نێچیروان بارزانی بۆ پێکهاتنی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش

پێشنیاری نێچیروان بارزانی بۆ پێکهاتنی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "داوا لە پەرلەمان و حکومەتی فیدراڵی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەکەین، بە خێرایی کار بکەن لەسەر دروستکردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان".

 به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دەربارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هێزی پێشمەرگە لە پردێ. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەشڵێت، "مەترسییەکی زۆر گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق و هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی هەموو ناوچەکە و جیهان. هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەپێناو دروستکردنی ئەو هاوبەشی و هاوئاهەنگییە بە شێوەیەکی خێرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە چەندین جار حکوومەتی فیدراڵی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشمان لە مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش و سوودوەرگرتن لە بۆشایییە ئەمنییەکانی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ئاگادار کردووەتەوە. هێرشی شەوی ڕابردووی داعش لەو میحوەرەی پێشمەرگەدا هاوکات بووە لەگەڵ چەند هێرشێکی دیکەی داعشدا".

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License