?>

پێداگریی تالیبان لەسەرئازادکرانی داراییە بلۆکەکراوەکانی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە

پێداگریی تالیبان لەسەرئازادکرانی داراییە بلۆکەکراوەکانی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە

وەزاڕەتی دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان ، جارێکی دیکە خوازیاری ئازادکرانی دارایی بلۆکەکراوەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزاڕەتی دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەک دا لە ئەمریکا داوای کرد بە لابردنی بایکۆتەکان لەدژی ئەم دەوڵەتە، داراییە بلوکە کراوەکانی ئەفغانستان ئازاد بکات. لەبەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تاڵیبان دا هاتووە: قەیرانی ئێستاکەی ئەفغانستان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکایی لەو وڵاتە.

واشنتۆن ئەم دواییانە داراییەکانی ئەفغانستان وهەروەها پاشەکەوتەکانی زیڕی ئەم وڵاتەی لە بانکەکانی ئەمریکا بلۆکە کردووە کە ئەم دۆخە کارتێکەری وشوێنەواری خراپی لەسەر چالاکیە تیجاریەکان وگوزەرانی خەڵک داناوە.

خەڵک وکاربەدەستانی دەوڵەتی کاتی تالیبان لە ئەفغانستان زۆرجار ، خوازیاری ئازادکرانی دراڤە بلۆکە کراەکانی ئەم ولاتە لەلایەن ئەمریکاوە بوون.  تاقمی تالیبان لە پازدەی ئابەوە دەسەڵاتی لە ئەفغانستان گرتووەتە دەست

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*