?>

پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە تاران: ناساندنی بارستاییەکانی ھەناردەی ئێران

پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە تاران: ناساندنی بارستاییەکانی ھەناردەی ئێران

یەکەم پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە ئێران بە بەشداریی کۆمپانیاکانی ئەندامی یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا لە ١٨ ھەتا ٢١ ی پوشپەڕ لە شوێنی ھەمیشەیی پیشانگای نێونەتەوەیی تاران کارایە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە ئێران بە بەشداریی ٣٠ کۆمپانیا لە قڕقیزستان، پتر لە ١٠ کۆمپانیا لە کازاخستان و ھێندێک کۆمپانیا لە بیلاڕووس لە پاڵ کۆمپانیا جۆربەجۆرەکانی ئێران بەرپا کراوەو ئەم کۆمپانیا گەلە دەستھات و بەرھەمەکانیان لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا پیشان داوە.

یەکەم پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە تاران وەک ەرفەتێک بۆ ناساندنی بارستایی ھەناردە ئێران و وڵاتانی  ئەندامی یەکێتیی ئابووریی ئوراسیاو ھەروەھا پەرەپێدانی ھاوکارییە بازرگانییەکان ڕاگەیەندراوە.

یەکەم پیشانگای تایبەتیی ئوراسیا لە ئێران بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە کاتژمێر ١٠ ھەتا ٦ی ئێوارە بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی ھەمیشەیی پیشانگای نێونەتەوەیی تاران میوانداری بازگانان، پیشەوەران و ڤۆگرانی دیکەیە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*