سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان رایگهیاند: هەندێک کەسی نزیک لەرێگەی رێککەوتنەوە پەیوەندییەکیانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکار ئاساییکردوەتەوە.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھەندێک کەسی نزیک لەرێگەی رێککەوتنەوە پەیوەندییەکیانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکار ئاساییکردوەتەوە و دەستبەرداری گەلی فەڵەستین بوون و له ئێستادا پرسی فەڵەستین بە رەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت.
عەلی قەرەداغی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان له ههژماری تایبهتی خۆی وەک ئاماژەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ژمارەیەک له وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل، بڵاویكردهوه: "بە داخەوە ھەندێک کەسی نزیک لەرێگەی رێککەوتنەوە پەیوەندییەکیانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکار ئاسایی کردووەتەوە و دەستبەرداری گەلی فەڵەستین بوون، "ئەو رێککەوتنانە بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کراون".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "راستییەکە ئەوەیە کە لەئێستادا پرسی فەڵەستین بە رەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت و داوا لە فەڵەستینییەکان دەکەم لەم ھەلومەرجەدا، یەکگرتووبن".
342/